١٥ حوزەیران ٢٠٢٣ - ١٨:٤٩
ئێران و ئەمریکا لە ڕێککەوتن نزیک بوونەتەوە

وەزیری دەرەوەی عەممان وتی: رەوتی ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا لە سەر کاروباری گۆڕینەوەی زیندانییەکان گەیشتۆتە کۆتایی.

بەدر ئەلبووسەعید وەزیری دەرەوەی عەممان لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمانیتۆر جەختی کرد کە ئێران و ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک سەبارەت بە گۆڕینەوەی زیندانییەکان، لە قۆناغی کۆتایی نزیک بوونەتەوە.

زیادیشی کرد: من پێم وایە ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ، جیدین.

342/